جێفری:ئێران بۆ دەرەوە
جەیمس جێفری نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایگەیاند كە ئەمریكا دەیەوێت ھێزەكانی ئێران و حزبوڵڵا بە زوویی لە سوریا بكاتە دەرەوە و نابێت لە سوریا بمێنن
ھاوكات ھەڕەشەی لە ڕژێمی ئەسەد كرد بە سەپاندنی سزا بەسەر پازدە كۆمپانیاو كەسایەتی سەر بە ڕژێمی سوریا
جێفری دڵنیای دا كە سوریای ئایندە ھاوڵاتیانی سوریا چارەنوسی دیاری دەكەن و نابێت ھێزی بیانی لە سەر خاكی سوریا بمێنێت