سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى تۆفيق ئه‌لياسرى دەکات.

سەرۆک بارزانی لە پرسە نامەیەدا وێرای دەربڕینی دغرانی خۆی بۆ کۆچی دوایی تۆفیق ئەلیاسری ، هیوای بەهەشتی بەرینی بۆ ئاواتەخوازە

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

به‌ڕێزان زولفه‌قار ئه‌لياسرى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تۆفيق ئه‌لياسرى

به‌ دڵيكى پڕ له‌ ئيمان به‌ قه‌زاو قه‌ده‌رى خودا و، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌و، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا تۆفيق ياسرى ـ مان پێگه‌یشت، كه‌ ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆى ته‌رخان كردبوو له‌ پێناو ئازادى ودادپه‌روه‌رى بۆ گه‌لى عێڕاق.

 

له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌ره‌خۆشیتان ليده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو، لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیی به‌ ئێوه‌و ئێمه‌ش ببه‌خشێت .

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

١٧ـی ٦ـی ٢٠٢٠

Back to top button