یاساناسەکەی پەڕلەمان خۆی پەیڕەوی یاسا ناکات!!

بوەستە سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوەیە شکۆ بۆ پەرلەمان ناگەرێتەوە، گەر یاساتان پەیڕەو بکردایە بەر لەوەی پارێزبەندی لە(سۆران )وەربگیرێتەوە، دەبووا لێپرسینەوەی لەگەل بکرێت لەڕووی پابەند نەبوونی بە یٔەرکی یٔەندامێتی و یٔامادەنەبوونی لە (١٢) دانیشتنی پەڕلەمان و لیژنە ھەمیشەییەکان یٔایٔەوکات پێویست بوو بزانین چ ھۆکارێک وای کرد یٔەم ڕێژەیە بە بێ لێپرسینەوە بکرێت بە (٦)یٔامادە نەبوون ..!!!؟؟؟
زۆر لەمێژە نیە یٔەم رستەیەت لە میدیاکان چڕاند گوایە دەتانەوێت شکۆی دامەزراوە نیشتمانیەکە بگەڕێتەوە و ھەیبەتی کاری بپارێزن ..!!! روونتر بڵێین مەبەستتان لێی پاراستنی پێگەو شکۆی خۆتان بووە لەیٔەنجامی یٔەو فشارەی لەسەرتان بووە لەلایەن ھاوسەرۆکێکی حزبە نیشتمانیەکەتان ….!؟
بەداخەوە بەو شێوەی خۆت گۆتەنی بەڕووی سوور دەربازت نابێت. جێگەی نیگەرانیە دکتۆرات لە یاسا ھەبێت و پێشێڵی یاسا بکەیت. با بیرت بێنمەوە یٔەوەی یٔەنجامدراوە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی مەبەست لێی بەجێگەیاندنی سەروەری یاسا بوو لە پێناو مافی کەسی و دامەزراوەیەکی گشتی، نەک وەک جەنابت مافی کەسیت بەدەستەوە بگریت. بەم ھەنگاوەی یٔەنجامدرا شکۆ بۆ پەڕلەمان و سەروەری یاسا بەر جەستە کرا.
بە گشتی نابێت و ناکرێت پارێزبەندی پەڕلەمانتار لە پێناو یٔەوە بێت ببن بە یٔەھریمەن و بکوژ و فەزیحە بکەن بێ لێپرسینەوەو خۆیان لە یاسا بەرزتر ببینن و بۆ سەلماندنی راست و نادروستی بابەتەکان لە یاسا ڕابکەن.
بەم ھەنگاوە ھەڵەیەتان جارێکی تر دووپاتی یٔەوەتان کردەوە کە دەوری کادرێکی ینک لە پەڕلەمانی کوردستان دەگێریت نەوەک سەرۆکی پەرلەمانێکی کوردستانی ….!!!
ھەر بە پێی ماددەی (١٨)بڕگەی (پێنجەم )لە یٔەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەڕلەمان (گرتنەبەری رێکاری پێویست، بۆ پاراستنی یٔاسایش و یٔارامیی ناو پەڕلەمان) کە دەبوایە کاری بۆ بکەن، بەلام دیسان لە پێناو بەرژەوەندییە حزبیەکانتان چەند مانگە یٔارامی ناو ھۆلی پەڕلەمان وماف و داواکارییەکانی خەلکیتان پشت گوێ خستووە.
ھەمدیسان بەپێی ماددەی (٢٢)لە یٔەرکەکانی یٔەندام لە بڕگەی (یەکەم )یٔەندام بەیٔامادەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەمان پابەند دەبێت، یٔەگەر بەبێ ھۆیەکی ڕەوا یٔامادەی دانیشتنەکان نەبوو، بە نووسین سەرنجی ڕادەکێشێت، یٔەگەر دووبارە یٔامادە نەبوو لە سەدا پێنجی (٥٪‏) موچەکەی لە ھەر دانیشتنێک، کە یٔامادە نەبێت دەبڕێت، یٔەگەر لە (٣)دانیشتنی یەک لە دوای یەکدا، یان (٥)پێنج دانیشتنی پچڕ پچڕ یٔامادە نەبوو، لە ماوەی یەک وەرزی یاساداناندا، یٔەوا یٔامادە نەبوونەکەی لە ماڵپەڕی تایبەتی پەڕلەمان بڵاو دەکرێتەوە، وێرای بڕینی مووچەکەی لە یٔەنجامی یٔامادەنەبوونیدا.
یٔەگەر یٔامادە نەبوونی دوای یٔەمە دووبارە بووەوە یٔەوا سەرۆک دەتوانێت بابەتەکە بخاتە بەردەمی پەڕلەمان و پەڕلەمانیش دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگی ڕەھای یٔەندامەکانی بە لەدەستدانی یٔەندامێتی لە قەلەم بدات.
بەلێ سەرۆکی پەرلەمان یٔەگەر رێزتان بۆ یاسا ھەبووایە دەبوو بەر لە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (سۆران) مافی یٔەندامێتی لێوەربگیرایە چونکی ناوبراو یٔەوەندەی خەریکی خورافات بووە لە دەرەوەی کاری پەرلەمانتاری یٔەوەندە یٔامادەی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی نەکردووە چ داوای مۆڵەتی کردبێت یان بۆی بە مۆڵەت ھەژمار کرابێت، یٔەم ڕاستیەش ڕای گشتی لێی بە خەبەرە پاش خوێندنەوەی ناوی یٔەندامان لە ماوەی یەک سالی یٔەرک و کاری پەرلەمانتاران لە لیژنە ھەمیشەییەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانیدا (سۆران) زۆرترین یٔامادەنەبوونی ھەبووە کە (١٢)دانیشتن بوو، کەچی بۆی کەمکراوە بۆ (٦) دانیشتن جێگەی سەرسوڕمانە ھەریەکەتان لە خولی (چوارەم و پێنجەم )ی پەڕلەمانی کوردستان یٔەندامی ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوەخۆ بوون و زەقترین ھەڵەی یاساییش یٔەنجام یٔەدەن.
لای یٔێوە یٔا بەم شێوەیە یاسا سەروەر دەبێت …!!؟؟
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

Back to top button