ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکات .
گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی حکومەتدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆریی ئاساییی شایستە.
درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو و پێشیینەکان بە لێخۆشبوونی 15% تا 2020/9/1
هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو توانا و بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی وئابووریدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاساییی شایستە . ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەوانەشی بەو پلانە خانەنشین بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردرا. لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکانیش تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو بە لێخۆشبوونی 15% درێژ بکرێتەوە تاوەکو 2020/9/1.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا و بڕیاردرا، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بە ئاراستەی برەودان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی پێشتر هەردوولا پێی گەیشتبوون بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراق