سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین گوێزلێنگه‌ی ده‌کات
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچكردوو دەکات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی رۆڵه‌یه‌کی به‌وه‌فا و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانیی و کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌د ئه‌مین بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
17ـی6ـی2020