هێزێکی زۆری کۆماندۆی تورکی و جاشەکان لە ناوچەی حەفتانین جێگیر کراون

عەمید دلێر فەرزندە زێباری، فەرماندەی هێزی 1ی پاسەوانی سنوور لە زاخۆ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات وەک بە ردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی هێزەکانی پەکەکە ، تا ئیستا زیاترلە 300 کۆماندۆی تورک بە درێژایی 4 کیلۆمەتر لە ناوچەی حەفتانین جێگیر کراون .
هاوکات فەرماندەی هێزی 1ی پاسەوانی سنوور لە زاخۆ گوتی : هێزەکانی تورکیا بە ئاشکرا و بێ گوێدانە یاساکانی نێودەوڵەتی سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووەو جیا لە هێزەکانی کۆماندۆ یزەکانی خۆجەیی ( کۆروجۆ ) گوند پارێزکە هەمان جاشەکانی کوردن هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و بەردەوامیشن لە پێشێلکردنی سەروەرییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان