وەزیری پەروردە چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی خوێندنی ناحكوومییەوە دەركرد
بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كە سەرانسەری وهڵاتانی جیهانی گرتۆتهوه، لە هەرێمی كوردستان، لە مانگی شوباتەوە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ وەستاوە، وەزارەتی پەروەردە چەندان بڕیاری بۆ رێكخستنەوەی ساڵی خوێندن دەركرد، ئەمڕۆش چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان دەركرد.
بە فەرمانی ئاڵان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەرچوون، ئەوەیش لە بەرژەوەندی گشتی و رەچاوكردنی دۆخی هاووڵاتییان، لەوانە داشكاندنی رێژەی 10%ی كرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان، ماوەكەی تا 30/7ی ئەمساڵ درێژ بكرێتەوە.