لەبانكی ناوەندی عێراقەوە داعش پارەكانی رادەكێشێت
خواكورك
لێپرسراوانی بانکی ناوەندی عێراق رایانگەیاند کە لێشاوی پارە بۆ پشتیوانی چالاکی تیرۆرستی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هاوكات لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە، لەکاتێکدا گواستنەوەی پارەی کاش لە سەرچاوە و شوێنی نادیارەوە بەیەکەوە وەستاون.
ئەم سەرکەوتنانە هاتونەتەدی بەهۆی رێکاری رێکخستنی ناوخۆیی تازە و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان کە دانراون بۆ زیادکردنی چاودێری و دابینکردنی خەرجی و خستنەڕوی لاوازی سیستەمی بانکی لە عێراق.
گوتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق، ئەیسەر جەبار، بە دیارونای گووت: “بانکی ناوەندی، وەك دامەزراوەیەکی چاودێری دارایی، بەپەرۆشە بۆ یاسایی دارایی عێراق کاریکردووە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان لەمەر چاودێریکردنی جموجۆڵی پارە و راگرتنی هەر چالاکییەکی گوماناوی.”
هەروەها جەبار رایگەیاندووە، کە چاودێکردیکردنی دابینکردنی خەرجییەکان بەوە دەکرێت کە شوێنپێی ئەو پارەیە هەڵبگریت کە دێتە ناو عێراق و هەروەها چاودێری جموجۆڵی خەرجییەکانی ناوخۆی وڵاتیش بکرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لەو بارەیەوە لەراپۆرتێكی دا رایگەیاندووە، کە لە ناوەڕاستی کانونی یەکەم دا، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئابڵوقەی دارایی راگەیاند دژی چەند دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و سوریا و بەرپرسێکی دارایی، کە هەموویان تۆمەتبار کراون بە رەوانەکردنی پارەی کاش بۆ “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش).
وەزارەتەکە کە لەنێو سزادراواندا کۆمپانیای عێراقی سەلسەلات سەهاب بۆ ئاڵوگۆڕی دراو هەیە، کە بەپێی راپۆرتەکان پارەی گواستۆتەوە بۆ بەرپرسێکی ناسراوی دارایی داعش و زیاتر لە 100 جار مامەڵەی ئەنجامداوە لە ناوچەی ژێر دەستی داعش دا.
ئەندام پەرلەمانی عێراق، نەجیبە نەجیب، کە ئەندامی لیژنەی ئابورییە لە پەرلەمان رایگەیاند، سنوردارکردنی تاوانی سپیکردنەوەی پارە و راگرتنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە کە پاڵپشتی داعش دەکەن هێندهی شەڕکردن دژی ئەم گروپە لە بەرەکانی جەنگدا گرنگه.
نەجیبە بە دیارونای گوتووە: “لیژنەی ئابوری پەرلەمان، کاتێك کە پەرلەمان دەگەرێتەوە لە پشوی زستانە، کێشەی سپیکردنەوەی پارە و رێگاکانی راگرتنی گواستنەوەی پارە بۆ پشتیوانی داعش دەخاتە بهرنامهی خۆیەوە.”
ئابوریناس، باسم ئەنتۆنی بەدیارونای راگەیاند کە راگرتنی جوڵەی سەرچاوە داراییەکانی داعش چالاکی سەربازی تەواودەکات کە سەرچاوەی ئەوانی لەسەر زەمین کردۆتە ئامانج، وەك فرۆشتنی نەوت و کۆکردنەوەی باجی پاراستن.
ئەنتۆنی گوتی: “شەڕی رزگارکردنی موسڵ تەنیا وای لە داعش کردووە کە چەندین بیرە نەوت لەدەستبدات، ئەمەش بووەتە بەشێکی بەرچاوی پشتی ئابوریەکەی لەڕێگەی بەقاچاغبردنی نەوت بۆ دەرەوی عێراق و سود وەرگرتن لە داهاتەکان.”
لەوکاتەوەی داعش وەستێندراوە لە چەند شوێنێکی دیاریکراو لە موسڵ و حەویجە، لەگەڵ بڕینی هەموو رێگاکان بۆ شار و شارۆچکەکانی تر، چیتر ناتوانێت نەوت بەقاچاغ بەرێت و رێگا بازرگانیەکان کۆنتڕۆڵ بکات.