باڵیۆزیخانەی ئەمریكا لە دیمەشق رێكەوتنی ناوەخۆی كوردانی رۆژئاوایی كوردستانی راگەیاند
لە راگەیاندراوێكدا كە بە شێوەزاری كرمانجی لاتینی بڵاوی كردۆتەوە، باڵیۆزی ئەمریكا دەلێت لە 16ی حوزەیرانی ساڵی 2020 هێزی نیشتمانی كوردی و پارتی پەیەدە، قۆناغی یەكەمی رێكەوتنەكەیان راگەیاند”
وەك لە راگەیاندراوەكە هاتووە” ئەمریكا رایگەیاندووە كە هەردوو پارتی ( پەدەكە سوریا و پەیەدە) رێكەوتن لەسەر پەیامی رێكەوتنی دهۆك كە لەساڵی 2014 ئەنجام دراوە و دەشلێت”هەردوو شاند لەسەر پەیامی سیاسی هاوبەش رێكەوتوونە”.
هەروەها لە پەیامەكەش هاتووە” ئەمریكا ئەو رێكەوتنە وەك هەنگاوێكەی گرینگ دەزانێت و هەروەها هاتووە” ئەمریكا ئەو رێكەوتنە بەرێكەوتنێكی مێژووی دەزانێت و دەشلێت ئەمریكا پێشوازی دەكات لەو هەنگاوە”.
ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی سوریا لە داعش و ئاشتی لە سوریا گرینگە، هەورەها دەشلێت ئەو هەنگاوە بە چاودێری ئەمریكا كراوە، لە ژێر بریاری 2254ی نەتەوە یەكگرتووەكانە و دەشلێت ئەو رێكەوتنێكی گرینگە بۆ هاوكاری یەكتر ئەو هێزانەی كە لەدژی رژێمی ئەسەد دان”.