بەم 3 ڕێگەیە ئێشی ددان كەم بكەنەوە

ددان ئێشان یەكێك لە بەئازارترین ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤە، زۆرجار تووش بوو ناچار دەكات پەنا بباتە بەر دەرهێنانی ددانەكانی.

ئەم سێ چارەسەرەی خوارەوە بۆ نەهێشتنی ئازاری ددانەكان بەكاربهێنن:

1. ڕۆنی مێخەك: ئەم جۆرە ڕۆنە تایبەتمەندی سڕكردنی دەمارەكانی لەشی تێدایە، بۆیە لۆكەیەك بە بڕێك لەم ڕۆنە چەور بكەن و لەسەر شوێنی ئازارەكە دایبنێن.

2. سیر: یەك پارچە سیر لە شوێنی ئازاری ددانەكان دابنێن، ئەم چارەسەر وا دەكات هەوكردنی ددانەكان نەمێنێت.

3. دارچین: بڕێك لە هاڕاوەی دارچین تێكەڵ بە ئاوی كوڵاو بكەن و غەرغەرەی پێ بكەن.

Back to top button