مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ لیۆنێل مێسی گەیشتووەتە رێککەوتن تاکو 2023 گرێبەستەکەی مێسی نوێبکاتەوە، لە کۆتایی هەر وەرزێکیش مێسی بۆی هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەگەر بیەوێت بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت.

مێسی ئەم هاوینە دەیتوانی بێبەامبەر بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت و پەیوەندیی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی دێت.

Back to top button