پێشه‌وا هەورامانی: با ئاراس جەنگی ناوی پارێزگارەكەی كەركووك لە گیرفانی دەربهێنێ

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تایبه‌ت تاقمە خیانەتكارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئاراس جەنگی، یەكێك لە دیارترین خیانەتكارەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر پەیامەكەیان بگەیەنن، لە بەرامبەریشدا گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان داوای لێدەكات، پێش ئەوەی باسی هەرێمی كوردستان بكات، ناوی پارێزگارەكەی كەركووك لە گیرفانی دەربهێنێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژى فراكسۆنى پارتى لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ئاراس جەنگی بۆچی قسە دەكات، با بچێت لە ڕەحیماوە دۆمینە بكات و پێش باسكردنی هەرێمی كوردستان، ناوی پارێزگاری كەركووك لە گیرفانی دەربهێنێت، خەریكە دەبێتە سێ ساڵ هێشتا ناوی پارێزگاری كەركووكی لە گیرفان دەرنەهێناوە.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان قسەكانی ئاراس جەنگی وەك ڕای یەكێتی سەیر ناكەن، چونكە ئاراس جەنگی كەسێكی ئاژاوەگێڕە و تەیینانەت لەنێو خودی حزبەكەی خۆیدا عەفووە و هەرچییەك بڵێت كەس لێی ناگرێت، هەر بەو هۆیەشەوە گلەیی لێنەكرا كاتێك گوتی فڕۆكە جەنگییەكان داعشەكانیان دەكوشت و پێشمەرگەش سێڵفی لەگەڵ دەگرتن. تەنانەت عاقڵه‌كانى نێو یه‌كێتی دژى ئه‌م قسانه‌ى ئاراس جه‌نگین، ئه‌وانه‌ تاقمێكن له‌ناو فه‌وزادا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، بۆیە قسەكانی لای ئێمە هیچ بەهایەكیان نییە.

دووپاتیشی كردەوە كە ئاراس جەنگی و تاقمەكەی دەیانەوێت سلێمانی زیاتر لە ئێستا بخنكێنن. گوتیشی: ئاراس بۆیە قسە دەكات تا ببێتە بابەت، هەر كەس لە جێی ئاراس جه‌نگى بێت، هیچئ كات قسه‌ ناكات و شەرم دایدەگرێت.

Back to top button