وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەرانی ده‌ركرد

بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری كە دوێنێ چوارشەممە دەركراوە، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی 3 مانگ.
نوسراوەكە كە ئیمزای د.كەمال تەیب قادر بەڕێوەبەری گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری لەوەزارەتی دارایی لەسەرە، هاتووە، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی 3 مانگ لە بەرواری 1/7/2020 تا 30/9/2020.
باس له‌وه‌ش كراوه: ئه‌م بڕیاره باجى لێبڕینى ڕاسته‌وخۆى كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردن كارى پێویست ناگرێته‌وه.