هێمن هەورامی : سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لە سەر سۆران عومەر هەڵوەشێنێتەوە
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیانەکان ، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی پاریزبەندی لە سەر سۆران عومەر ، روونکردنەوەی یاسایی دەدات .
لەو لێدوانەدا ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێرای سەرسامبوونی خۆی لەو هەڵەی “ڕێواس فایەق” سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردوویەتی و ڕاگەیاندووە ، بڕیاری لابردنی پارێزبەندی سەر سۆران عومەر هەڵدەوەشێنێتەوە گوتی : “بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر نانێرینە ئەنجوومەنی شورا و دادگا و نە سەرۆکی پەرلەمان و نەهیچ رەخنە و روونکردنەوەیەک ناتوانێت بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە ، چونکە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان هیچ بەهایەکی یاسایی نییە .
هاوکات لە سەر گەڕانەوەی سۆران عومەر بۆ هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هیچ پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نەماوە و لابردنی پارێزبەندییەکە تەنیا بۆئەوەیە بچێتە بەردەم دادوەر، واتە هەمووی کاری یەک کاژێرە و ئیفادەی خۆی دەدات و تەواو، ئێستا سۆران عومەر کەسێکی ئازادە و کاری پەرلەمانتاری خۆی دەکات و دەستگیریش ناکرێت