سەرۆکی هەرێم لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر دۆخی ئێستایان تاوتوێ کرد

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دخی ئیستای هەرێمیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەت کێشەی کۆرۆنا تاوتوێ کردووە .

 

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە پێوەندی تەلەفۆنی ئەمڕۆدا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، سەبارەت بە پێشنیازو بەرنامە و تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكان قسەیان كردووە

 

هاوکات تەیدا هاتووە ،باری دارایی و ئابووری و مووچەی مووچەخۆران گفتوگۆیان لەسەر کراوە ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیازو دەستپێشخەریی و هەماهەنگی و كارێكی هاوبەش دەربڕیوە

Back to top button