بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق ، ئەمریکا برێکی زۆر پارە دەداتە ئەو وڵاتە

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت ، ئەمریکا بڕیاری داوە 10 ملیۆن دۆلار بداتە عێراق لە پێناو پلانێکی  تۆکمەی لا ناو بردنی کۆرۆنا .

 

بە گوێرەی زانیاری ئەو ئاژانسە ئەمریکا ئەو پارەیەی تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی چالاكییەكانی پرۆژەی گێڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچە ڕزگاركراوەكانی سەر بە نەتەوە  یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق خەرج دەكرێت.

 

هاوکات كەرتە تەندروستییەكان نۆژەندەكرێنەوە و كەرەستەی پزیشكی و پێداویستی تر بۆ نەخۆشخانەكان لە پارێزگەكانی میسان و زیقار و نەینەوا و نەجەف و كەركوك و كەربەلا و دهۆك و بەسرە دابین دەكرێن

 

 

لە کۆتاییدا ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات”بەشێک یارمەتییە ئابووریەکە  بۆ نۆژەنكردنەوەی كارگەی دەرمانی خۆرهەڵاتی موسڵ تەرخان دەكرێت كە یەكێكە لە گەورەترین كارگەكان لە عیراق”.

Back to top button