چاودێرێكی سیاسی: توركیا داگیركەر هیچ شوێنێكی بەبێ بوونی پەكەكە لە رۆژئاوایی و باشوری كوردستان داگیرنەكردووە
چاودێرانی سیاسی لەبارەی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە سنورەكانی باشوری كوردستان، بەردەوام بیانوی داگیركاری بوونە، سەیركەن عەفرین رێكەوتنی لەسەر كرا لە 2014 رێكەوتنەكە بەم شێوەیە بوو، كە هێزی پێشمەرگەی رۆژ بەهاوكاری هێزی سوریایی دیموكرات ئەو سنورانە كۆنترۆڵ بكات كە توركیایی ئەوكات رازی بوو بەو پێشنیارە، كە پێشمەرگەی رۆژ لە سنوری عەفرین و ناوچەكانی تری كوردستان رۆژئاوا بێت، بەڵام پەكەكە پەیەدە، بەچاش و میت و خۆفرۆشی توركیا ناویان بردوو توركیاش عەفرین و تەواوی ئەو ناوچانەی گرت، پرسیار ئەوەیە، كێ سودمەندە؟ كێ زەرەر مەندبوو، ئاخر سیاسەتكردن لەسەر دەرئەنجامە ئێستا دەرئەنجامەكە چیە، عەفرین لەدەستی توركیایە، دیموگرافیایی شارەكە دەگۆڕێت، كورد لەو شارە دەردەكرێت، ئەوە ئەنجامەكەی ئەو سیاسەتەی پەكەكە بوو، دە دەپرسین كامەیان باشترە ئەرێ ئەوە باشتر نەبوو پێشمەرگەی رۆژ لە سنورەكە باو عەفرین لەژێر دەسەڵاتی كورد با؟
هەروەها ئەو چاودێرانی سیاسی ئەوەش دەلێت، لەباشوری كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار هاواری كردووە، كە پەكەكە هۆكارە بۆ راكێشانی سوپای توركیا بۆ كوردستان، دەی ئەوە هەموو رۆژێك بەناوی پیاوی توركیا و میتی تورك و چەندانی ناوی تر چەواشەدەكراو خەڵك وا راهێنرابوو كە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر توركیا وا دەكات، دەی ئێستا توركیا سوپای هێناوەتە ناو باشوری كوردستان پرسیار ئەوەیە، كێ میتی توركە، كێ سوپای توركیا پەڵكێشی خاكی كوردستان دەكات، ئاخر توركیا رۆژ تا ئێوارە دەلێت، من شەری پەكەكە دەكەم لە هەرشوێنێك هەبێت دەی ئێمە چ بكەین پەكەكە ئەو هەموو چیا سەخت و گۆرەپانە باشەی باكوری كوردستانی جێ هێشتووە لە باشوری كوردستان دەستی توركیا دەگرێت بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی دەپرسن ئاخۆ خەڵكی كوردستان دەبێت توانای ئەوەی هەبێت بە بەزەرە بێ چاوێلكەی حزبی سەیری ئەو دۆخە بكات و بلێت بۆچی پەكەكە لە هەر شوێنێكە بۆ بەیانی سوپای توركیا دێتە ئەو شوێنە، ئەی پەكەكە بۆچی لە توركیا و باكوری كوردستان شەر ناكات؟ ئەرێ بۆچی شەڕ ناكات