سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر دۆخی ئێستایان تاوتوێ کرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز مه‌سرور بارزانی، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌مو تواناكانیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و دابینكردنی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به‌رێز مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌باره‌ت به ڕێكار و به‌رنامه و پێشنیازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێگه‌یشتن و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان، هه‌روه‌ها باری دارایی و ئابوریی و مووچه‌ی موچه‌خۆران، قۆناغه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر پێشنیاز و هه‌ماهه‌نگیی و كارێكی هاوبه‌ش له‌پێناوی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پاراستنی كیانی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئهوهشخراوهتهڕ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی دوو ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگای سلێمانی لهڕێَگهی وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه ته‌رخانكردووه، جهختیشیكردوهتهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، هه‌مو تواناكان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دابینكردنی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بنه‌ما ئابوریی و داراییه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن.