ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چه‌ند بریاریكی ده‌ركرد مزگه‌وت و بازاڕه‌كان داده‌خرێن
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه تا یه‌كی مانگی حه‌وت چه‌ندان شوێن داده‌خرێن مزگه‌وته‌كانیش به هیچ جۆرێك ناكرێنه‌وه.
له پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێک بۆ قەدەغەی هاتووچۆ و ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەرکرا، چەندین شوێن دادەخرێن، مزگەوتەکانیش تا 1ی 7 نوێژی هەینی و جەماعەتیان تێدا ناکرێ.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەكو 1ی تەمموز، نوێژی هەینی و بەكۆمەڵ لە سەرجەم مزگەوتەكانی سنووری پارێزگاكە قەدەغە بكرێت و مزگەوتەكانیش بەداخراوی دەمێننەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوه‌كه چەند بڕیارێكی نوێ دران، لەوانەش: له‌دوای كاتژمێر 10ی شەو بۆ 5ی بەیانی، سەرجەم بازاڕ و شوێنەكان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەكان، هەروەها رۆژانی هەینیش بازاڕە میلـلییەكان و گۆڕەپانەكانی باڵندە و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.
ئه‌و بڕیارانه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر له‌مشه‌وه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن و وه‌ك له‌ناوه‌ڕۆكیش نووسراوه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێ.