وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ زانیاری دەخاتەڕوو

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە رێگەی ماسنجەری وەزارەتەکەوە لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن هەر پرسیارێک سەبارەت بە رێنمایی و بڕیارەکان ئاراستە بکەن و وەڵامیان دەدرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوا بە دوای بەدەست گەیشتنی داواکاری هاوڵاتیان، ماسنجەری وەزارەتی ناوخۆ کاتژمێر 6:00ی سبەی ئێوارە دەخەنە کار و هاوڵاتیان دەتوانن لەو ڕێگەیەوە هەر پرسیارێک سەبارەت بە نوێترین ڕێنمایی و یاخود هەر ناڕونییەک لە بەیاننامەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەبێت دەتوانن بۆ ماسنجەری ماڵپەری فەرمی وەزارەتی ناوخۆ بنێرن و لە نزیکترین کات وەڵامیان دەدرێتەوە.

وەزارەتەکە چەند رێنماییەکەی خستووەتە ڕوو ئاماژەی بە ئەوە داوە کە پێویستە نووسراو بە شێوەی فۆنتی کوردی بێت بە پێچەوانەوە جگە لە فۆنتی کوردی وەڵام نادرێتەوە هەروەها پێویستە بە شێوەی ناردنی یەک کورتە نامە بێت و پێویستە ئەکاونتی بەشداربوو فەیک نەبێت.

Back to top button