مەلا بەختیار : ئیرهابی فكر لە ئیرهابی فیزیكی مەترسیدارترە

خواكوڕك
دوای ئەوەی پرسی ئیڕهابی فكری لە كوردستان كەوتە بەر باسی میدیاكان, سەرۆكایەتی هەرێمی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە دەبێت ئیڕهابی فیكری كۆتا پێبهێنرێت, لە ئێستادا بەشێوەی جیاجیا قسە لە بارەی ئیڕهابی فكری دەكرێت, بەر پرسێكی باڵای یەكێتیش ئیڕهابی بە مەترسیرەكی گەورە ناوبردوو گوتی” ئیرهابی فكر لە ئیرهابی فیزیكی مەترسیدارترە”
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانەی پلاتفۆڕمی دابڕان ڕایدەگەیەنێت:” لە شەڕی سەربازیدا شكستمان نەخوارد,لە ئەنفال و كیمیا باران و ڕاگواستنی پێنج هەزار گوندیشدا شكستمان نەخوارد,بەڵام لە شەڕی دەرونیدا شكست دەخۆین ! شەڕی دەرونی بەو مانایەی خاكمان لە داگیركەر پاك كردووەتەوە,بەڵام مێشكی خەڵكمان پاك نەكردووەتەوە”

مەلابەختیار گوتیش:” زۆربێباكم لەهەموو ئەوانەو مەحاڵە ئەم رێگەیەی گرتومەتەبەر، بەربدەم‌و تێدەكۆشین دژ بە كۆنەپەرستان، هەروەها گوتیش:” ئیرهاب لەسەر دوو ئاراستە كار دەكات, ئاراستەیەكی كوشتنی فیزیكی یە و ئاراستەكەی تریش كوشتنی فكر ،باوەڕموایە كوشتنی فكر، لە كوشتنی جەستە مەترسیدارترە‌وكۆڵدان لەرووی فكریەوە، مەترسیدارترین جۆری بەدیهێنانی ئاواتی كۆنەپەرستانە.
بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆتای قسەكانیدا گوتی:” دەبێ‌ نەرم نەرم هێزە نەرمەكانی عەقڵ و مەعریفە بخەینەكارو ڕووناكی بخەینە مێشكە تاریكەكانەوە.

Back to top button