ئیتر به‌سه.
ته‌نها له پێناو ناشرینکردنی حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی، هه‌موو توانایه‌کیان خسته‌گه‌ڕ بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕاستیه‌کان و کاڵکردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات.
به لێدوانی جۆراوجۆر و چه‌واشه‌کاری سه‌ریان له خه‌ڵک شێواند‌و بوونه هۆکاری ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له خۆپارێزی و، ڕێگری‌کردن له ڕێوشوێنه دروسته‌کانی حکومه‌ت.
سه‌ره‌تا حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی هێندهگرج و گۆڵ هاتنه مه‌یدان، ڕێوشوێنی وایانگرتهبهر بوو به‌نموونه‌یه‌ک له ناوچه‌که، که‌چی ئه‌و نابه‌رپرسانه توانجیان لێداو خه‌ڵکیان هاندا که حکومه‌ت ڕاستناکات و گومانیان گه‌یانده ترۆپک، تێکه‌ڵی گه‌مه‌ی ناشرینی سیاسی نابهپرسیارانهیان کرد.
سه‌یره حاڵه‌ته‌کانی کوردستان، به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، خه‌ڵک له کونجی ژووره‌کان بوو قه‌ناعه‌تیشی هه‌بوو، ئێستا به‌داخه‌وه، ژماره‌کان هێنده زۆر بوون له هه‌زارو سێ سەد کەسی ڕهتداوهو ڕۆژانه‌ش ژماره‌ی له‌ده‌ستدانی ئازیزان له هه‌ڵکشانه، که‌چی له‌شه‌قام و کوچه‌و کۆڵان و شوێنه‌کان نه بای دێ و نه‌باران.
ئه‌گه‌ر کار وابڕوا و ئه‌و بایه له‌و ئه‌شکه‌وته بێت، دڵنیابن چه‌ند ڕۆژێکی‌تر هه‌موو ماڵێک توشبوێکی ده‌بێ و مه‌رگی ئازیزانیش ڕۆژانه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین!.
ڕێگریان له پلان و به‌رنامه‌ی حکومه‌ت کرد، حکومه‌ت زۆر ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان قسه‌ی کرد‌و ڕایگه‌یاند که، ئه‌وله‌ویه‌ت لای پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانهو تواناکانی حکومه‌تیش سنوورداره، که‌چی به پێچه‌وانه‌و و پۆپۆلیستانه ده‌رحه‌ق به ڕێوشوێنه‌کان وه‌ستانه‌وه، زیان و زه‌ره‌ره‌کانی په‌تاکه‌یان به‌رو هه‌ڵکشان برد.
بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌لێکی هۆشیارین و خه‌می خۆمان و که‌سوکارو هاونیشتمانیانمانه، ده‌بێ بڵێین ئیتر به‌سه یاری به ژیان و چاره‌نوسمان مه‌که‌ن و له پێناو سه‌لامه‌تی خۆمان و ئازیزانمان قبوڵ ناکه‌ین و ئه‌و کاره‌ی کردتان که چاوه‌ڕوانی کاره‌ساتی لێ ده‌کرێ به‌سه‌رتان ناچێ وده‌بێ باجه‌که‌ی بده‌ن، ناسنامه‌ی ئێوه ئاشکرایه دژه گه‌لن.
یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و کاره‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ڵمه‌تێکی میللیی خۆپارێزی، ده‌ستپێبکه‌ین و هه‌نگاوی دووه‌میش له کاتی ئارام بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه وه‌ک گه‌ل سزای هه‌موو ئه‌وانه بده‌ین که به‌و ڕۆژه‌یان گه‌یاندین.