لەسەر یاریی کۆنکان لە هەولێر سێ کەس کوژران

لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەسەر یاریی کۆنکان، 3 کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربوو.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە دەزگا میدیایەکانی راگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری هەولێر کە خزم و ناسیاوی یەکتر بوونە، بووەتە شەڕ و تەقە کراوە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: تائێستا هۆکاری شەڕەکە روون نییە، بەڵام گوایە لەسەر یاری کۆنکان بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا تەقە کراوە و ئەو سێ هاونیشتمانییە کوژراون و یەکێکیش برینداربووە.

هۆگر عەزیز لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئاماژەی بەوەکرد، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و دواتر روونکردنەوەی زیاتر بڵاودەکەنەوە.

Back to top button