ژنە پەرلەمانتارێكی پێشووی كوردستان كۆچی دوایی كرد
خواكوڕك
دوای ئەوەی سەردانی وڵاتی توركیای كرد بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن, ژنە ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە نەخۆشخانەیەكی توركیا كۆچی دوایی كرد.
خاتوو سەبیحە ئەحمەد مستەفا شوان، پەرلەمانتاری خولی پێشوو، كە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009 دەرچوو و بووە پەرلەمانتار، ئەمڕو هەینی 13/1/2017، لە نەخۆشخانەیەكی توركیا كۆچی دوایی كرد.
باوكی خاتوو سەبیحە هاوڕێی مستەفا بارزانی، رابەری شۆڕشی ئەیلوول بوو بۆ سۆڤیەت و خۆیشی میدالیای بارزانی نەمری لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە وەرگرتبوو.
شایەنی باسە سەبیحە ئەحمەد مستەفا شوان, خەلكی شارۆچكەی مێرگەسۆرە لە پارێزگای هەولێر، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و بۆ چارەسەری، سەردانی توركیای كردبوو, لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009، خاتوو سەبیحە لەسەر لیستی كوردستانی و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆی هەڵبژاردبوو و بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
خاتوو سەبیحە لەكاتی وەرگرتنی میدالیای بارزانی نەمر.