کەشناسی هەرێـم : لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوە باران هەیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری تاوە بارانی کورت لە هەندێک ناوچە دەبێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 36، سبەی 34 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 37، سبەی 34 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 34، سبەی 33 پلە دەبێت، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 39، سبەی 37 پلە دەبێت.