شوانێك بە بۆردومانی فڕۆكەی توركیا گیانی لەدەستدا

 

فرانس پرێس بڵاوی كردەوە لە ئاكامی بۆردومان كردنی ناوچەی برادۆست لە لایەن فڕۆكەی توركیا شوانێك گیانی لەدەستداوە

 

دوای بۆردومان كردنی ناوچەكە سوپای توركی دە كیلۆمەتر ھاتۆتە ناو سنوری كوردستان و دەستی كردوەبە كێوماڵكردنی ناوچەكە

 

ھاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی سەركۆنەی ھێرشەكەی كردوەو بۆ ئەو مەبەستەش لێپرسینەوەی لە باڵیۆزی توركیا كردوە لە بەغداد

Back to top button