تەندروستی گەرمیان چاکبونەوەی 11 توشبوی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، 11 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کەلار چاکبونەتەوە و لە ئێستادا 35 توشبوو لە نەخۆشخانەکەدا ماونەتەوە.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ 11 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەی کەلار چاکبوونەتەوە و نێردراونەتە ماڵەوە، دوێنێش 22 توشبوی دیکە چاکبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا 35 توشبووی دیکە لەناو نەخۆشخانەدا ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش پێنج توشبوو پێویستیان بەچاودێری پزیشکی هەیە، بەڵام توشبووەکانی دیکە هیچ نیشانەیەکیان نیە.

Back to top button