نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی پەیامێكى بڵاوكردەوە
لە رۆژی جیهانی “نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێكاندا”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ستایشی بەهێزی قوربانیانی ئەو تاوانە دەكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” رایگەیاند” لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێكاندا، ستایشی بەهێزی و خۆڕاگریی قوربانییە سەركەوتوەكان و پێداگرییان بۆ زاڵب,ون بەسەر ئاستهنگییهكاندا دەكەم”.
نوسویشیەتی ” ئێمە جەخت دەكەینەوە لەسەر پابەندبوونمان بە دابینكردنی پێداویستییەكانی قوربانیانی ئەو جۆرە تاوانە، بەتایبەتی قوربانییە ئێزدییەكان، كە لەلایەن چەكدارانی درندهیی داعشەوە تاوانەكەیان بەرامبەر ئەنجام دراوە.
تێزانین 19ی حوزەیران، لەلایەن رێكخراوی جیهانیی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە تایبەت كراوە بە رۆژی جیهانی ئەو قوربانیانەی لەكاتی ململانێ و جەنگەكاندا دەستدرێژی سێكسییان دەكرێتەسەرو دهبنه قوربانى.