ڕاگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی له بۆردومانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم:
بە دڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمرۆ چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه‌ياندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاووڵاتیانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە.
حكومه‌تى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێك و بەهەر هۆکارێك بێت.
داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.
حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.
لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19ی حوزەیرانی 2020