توركیا بەنیازە هێرش بكاتە سەر سلێمانی

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سنوری سلێمانی رایدەگەێنێت، توركیا بەنیازە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر شاری سلێمانی ئەنجام بدات”.

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی ، پەکەکە دەستیان بە جموجۆڵی بارەگاکانیان کردووە ، لەترسی ئەوەی گوایه GPSی بارەگاکانیان بە تورکیا دراوە”.

هەروەها پەكەكە لەسنوری سلێمانی بارەگاكانیان چۆڵكردووە ترسیان لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیا هەیە بۆ سەر بارەگاكانیان”.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە سلێمانی دەلێت، توركیا ناتوانێت بە هێرشی ئاسمانی هێرش بكاتە سەر پارێزگای سلێمانی بەڵام گۆمان هەیە بەهێرشی زەمینی لەناو سلێمانی هێرش بكاتە سەر بارەگاكانی پەكەكە لەو شارە”.

 

 

Back to top button