ژمارەیەك فرۆكەی توركیا بەسەر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی دا دەسوورێنەوە
بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ژمارەیەك فرۆكەی جەنگی كە گومان دەكرێت هی توركیا بن بەسەر ئاسمانی دەربەندیخاندا دەسورێنەوە”.
هاوڵاتیەكی شاری دەربەندیخان بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” ژمارەیەك فڕۆکەی جەنگی کە گومان دەکرێت سەر بە تورکیا بێت ، بەسەر ئاسمانی دەربەندیخاندا دەسوڕێنەوە”.
هەروەها ئەو هاوڵاتیەی دەربەندیخان دەشلێت، ژمارەی فرۆكەكان نزیكەی 6 فرۆكە دەبن، دۆخەكە بۆ خەڵكی دەربەندیخان زۆر ناهەموارە و ترسیان لەو جمۆجۆڵەی فرۆكەكانی توركیا هەیە”.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو كە پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا بەتەواوی كەوتۆتە ژێر كاریگەریەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لەبەرامبەر ئەو لێدوانەدا جارێكی تر بەرپرسانی یەكێتی بێ گەرانەوە بۆ حكومەت وەڵامی وەزیری دەرەوەی توركیایان دایەوە و بەمەش دۆخەكە زیاتر چووە قۆناغێكی تر لە گرژی بەگوتەی چاودێرانی سیاسی”.