کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دێنی چی روودەدات؟

زۆربەمان ڕۆژانە یان لە ھەفتەیەک چەند جارێک گۆشت دەخوێن، کەسانێکیش ھەبوونە بڕیاریان داوە ھیچی دیکە گۆشت نەخۆن، ئەم نەخواردنەیش چەندین کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر تەندروستی.

لێرە باسی چەند شتێک دەکەین کە ڕوودەدات کاتێک وازدەھێنی لە خواردنی گۆشت:

* کەمبوونەوەی کێشی لەش: چەند توێژەرێکی ئەمریکی توێژینەوەی کردووە لەسەر ئەوەی چۆن کێشی لەشمان کەمدەبێتەوە، ئاشکرا کراوە کە کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت دەبێتە ھۆی نەمانی نەخۆشی “قۆڵۆن” و کەمبوونەوەی کێش.

* بۆنت خۆشتر دەبێت: کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت وا دەکات زیاتر سەرنجڕاکێش و بۆن خۆشتر دەربکەوی، چونکە گۆشتی سوور کرداری ھەرسکردن قورس دەکات.

* دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی دڵ: توێژینەوەکان دەریان خستووە کە گۆشتی سوور ئەگەری نەخۆشی دڵ بەرز دەکاتەوە لەبەر ئەوەی گۆشتی سوور پێکھاتەیەکی خۆرکی تێدایە و ئەوەیش دەبێتە ھۆکاری دروستبوونی چەند میکرۆبێک لە ناو ھەناودا کە دەبێتە ھۆی نەخۆشی.

* کەمبوونەوەی مادە خوراکییەکان لە لەشدا: ئەوانەی کە گۆشت کەم دەخۆن چەند ڤیتامینکی گرینگ لە دەست دەدەن وەکو “ئاسن و ڤیتامین d و ڤیتامین b١٢”

Back to top button