هاوپەیمانان: بەهیچ شێوەیەك كار لەگەڵ پەكەكە ناكەین

خواكوڕك
دوای ئەوەی گرووپێكی پەكەكە لە شاری شنگاڵ چەند بارەگیایەكیان كردۆتەوە گوایە بۆ شەڕی داعش لەوێن, گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێكخراوی توندڕەوی داعش رایگەیاند، ئەوان بە هیچ شێوەیەك كار لەگەڵ چەكدارانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شاری شنگال ناكەن.

جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە لە شەڕی دژی داعش و رزگاركردنەوەی مووسڵ، “هەماهەنگیی تەنها لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەكەین” پەكەكە “رێكخراوێكی تیرۆریستییە” و بەهیچ شێوەیەك كاری لەگەڵدا ناكەن.

ئەو چەكدارانەی سەر بە پەكەكە لە كاتێكدا بنكەو بارەگایان لە شنگاڵ كردۆتەوە كە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شنگاڵ ئازاد كرا.

Back to top button