تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ شهممه 20ی حوزهیرانی 2020، كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)ی راگهیاند: تووشبویهکی دیکەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ خەوێندرابوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكەی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشی كرد: “ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە”.