كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیا جیا له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌ك شه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیا جیا له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.