سلێمانی : ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا

كەسێكی دیكە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌، بەمەش ئەمڕۆ دووەم گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركرا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: “گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ کە دانیشتووی چەمچەماڵە، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا”.

Back to top button