تەندروستی دایکە عایشە ناجێگیرە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام ده‌درێت

چەند رۆژێکە دایکە عائیشە دایکی شەهیدان باری تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە.

خوڕشید شێخزادەی كوڕی دایكە عائیشە ده‌ڵێ، چەند رۆژێكە تەندروستیی دایکی زۆر ناجێگیرە، بۆ ئەم مەبەستە لەسۆرانەوە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە ی شەقلاوە و دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوتووە بەردی گورچیلەی هەیە و پێویستی بەچارەسەری ونەشتەرگەریە.

گوتیشی وا بڕیارە ئه‌مرۆ شەممە لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

Back to top button