بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نرا

ژووری ئۆپڕاسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری دەركرد تا یەك هەفتە لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت لە سلێمانی پشوو بێت.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی، بۆ ماوەی هەفتەیەك سەرجەم فەرمانگەكان پشوو دەبن.

باسی لەوەشكردووە، بڕیارەكە لە سبەی یەكشەم 21ـی حوزەیران تا یەكشەمی داهاتوو 28ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

Back to top button