سبەینی مامۆستایانی ناڕازی دەچنە بەردەم بارەگای پارتی لە سلێمانی

خواكوڕك

دوای ئەوەی  پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی سلێمانی-هەلەبجە و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆبونەوە, ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند:” بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ئەمجارە دەچنە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.

(دڵشاد بابانی) بەیاننامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ كەنالەكانی ڕاگەیاندن خوێندەوە, ئەوەشی خستە ڕوو كە سبەی كاتزمێر (9) بەیانی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن و دەچنە بەردەم ئەنجومەنی سەركرایەتی پاریزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

Back to top button