سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتینكرا

ئەمڕۆ سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەسەرجەم دادگاكانییەوە كەرەنتینكرا.

لەراگەیەندراوێكدا، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپبوونی رەوشی تەندروستی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئۆنڵاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتینكردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە.

ئاماژە بەوەشكردووه‌، بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەك شەممە 2020/6/21 وە تا 2020/7/4 بڕیاردراوە كەرەنتین بكرێت.

Back to top button