سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چەند ئامانجێکی دیاری کراو گەیشتۆتە بەغدا

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو سەردنەیدا بۆ بەغدا ، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی چەند بابەتێک، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە نیازە تا ڕادەیەکی بەرچاو کێشەکان بەرەو ئاستێکی لێک تێگەیشتن بەرێت  .

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاندووە ، سەردانی کردنی بۆ بەغدا بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر کاریگەریی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی ، بۆیە تا ئەم کێشانە بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نابێت .

 

وا بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بەجیا کۆدەبێتەوە.

 

هاوکات  لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە.

Back to top button