رۆژی یەکشەم لە هەرێمی کوردستان خۆر گیران روو دەدات

 

ڕێكخراوی فەلەكی كوردستان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات ، سبەینێ‌ یەك شەممە 2020/6/21 خۆرگیرانێکی  نیمچە بازنەیی  ڕوودەدات لە هەرێمی کوردستان و هاوکات ، بەشێكی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقاش  دەگرێتەوە، بەلام  لەوڵاتانی عەرەبی خۆرگیرانەکە بە تەواوەتی روودەدات ..

 

:رێکخراوی فەلەکی کوردستان هاوکات روونیشی دەکاتەوە  لە کاتژمێر 7:30 خوولەكی بەیانی روودەدات و  ڕیژەكەی 20 ٪ دەبێت و لەكاتژمێر 8:37  دیاردەکە بەرچاو تر دەردەکەوێت ، كە دەبێتە 42.5 ٪ بەمەش نیوەی خۆر دەگیرێت و لەكاتژمێر 9:53 خوولەكی بەیانی كۆتایی بەدیاردەی خۆرگیرانەكە دێت.

 

 

واتە بەگشتی ماوەی خۆرگیرانەكە 2:40 خوولەك دەبێتو  دیمەنی خۆرگیرانەكە بەچاویلكەی تایبەت و تەلەسکۆپ دەبیندرێت .

Back to top button