نووسینگەی بەشیر حەداد : لە کەس قەبوڵ ناکەیین بە زمانی ئێمەوە قسەی ناڕاست بڵاو کاتەوە

 

نووسینگەی راگەیاندی بەشیر حەداد ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وڵامێکدا بۆپەرلەمانتار  غالب محەممەد ، وێڕای ئەوەی سەرلە بەری قسەکانی بە درۆ دەخاتەوە ، هاوکات هۆشداری پێدەدات  و دەنووسێت تاوەکو ئێستا ئەم بەڕێزەمان نەبینیوە لەناو ھۆڵی پەرلەمان یان میدیایەکی عەرەبی و عێراقی داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات و تەنیا پاڵەوانی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و چەند کەناڵێکی لۆکاڵییە.

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە کاتێکدا کە غالب محەممەد بۆ چەواشەکاری بڵاوی کردۆتەوە کە داوای کۆبوونەوە ی لە پەرلەمانی عێراق کردووە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران کۆبوونەوە بکەن ، بەڵام بەشیر حەداد رێگری کردووە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت ، دەبێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکەیین و ڕایدەگەیەنین وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە وەزیرەکەی کوردە و لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دووجار بانگهێشتى باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا کردووە و نامەی ناڕەزایی پێداوە و بۆ ھەمان مەبەست بانگھێشتی باڵیۆزی ئێرانیشی کردووە

Back to top button