پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران لە تویتەر و ئیستا گرام پەیامێکی بڵاو کردەوە .
لەو پەیامەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ، “هیوادارم جیهان پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراقی لەبیر بێت، کە لە هەرێمی کوردستانن.
هاوکات لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات هەرێمی کوردستان پەناگەی ملیۆنێک و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارەیەو بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵوحاڵیان “پێویستیمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی و يارمەتی داراییە بۆ ئەوەی زەمینەخۆش بکەین تا بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان”.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداریکردن و پێشکەشکردنی پێداویستی بۆ ملیۆنێک و سەد هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سوریا و ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق . لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا، هیوادارم جیهان ئەوانی لە یاد بێت . پێویستیمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی و يارمەتیی داراییە بۆ ئەوەی زەمینەخۆش بکەین تا بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە بگەڕێننەوە ناوچەکانیان.