پارتی بەپەلە پیلانێك لەسلێمانی دژی بارەگاكانی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە بڵاوكراوەیەكدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، راگەیاندراوێكی بڵاو دەكاتەوە و هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرش كردنە سەر بارەگاكانی و دەلێت پاش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌پێناوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و ، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانی ئه‌م جاره‌دا، ئاگادارین كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی، كۆبوونه‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی خه‌ڵكانێك به‌ناوی خۆپێشانده‌ره‌وه بنێرنه به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، یان لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردوستان، ئێمه هه‌موو لایه‌ك له‌م پیلانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له عه‌قڵمه‌ندانی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین، ڕێگه له بشێوی ئه‌م ده‌سته و تاقمه بگر‌ن ، كه به‌ئارامی كوردوستان و پێشوه‌چوونی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خۆشحاڵ نین، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه ڕێگه نه‌ده‌ن ئاژاوه له‌به‌رده‌م باره‌گاكانمان بگێڕن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، شایانی باسه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ، دوای دیدار‌و گوێگرتن له مامۆستایانی ناڕازی له سلیمانی ، هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی خسته گه‌ڕ و توانی ڕه‌زامه‌ندی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ و ڕازیان بكات كه دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی ئه‌نجام بده‌ن، دیاره ئه‌م دیداره‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام درا، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندانی ئه‌مجاره، له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان ده‌رده‌چێ، ده‌بێته پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كی تیێدا نییه، ئێمه‌ش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه به‌چاوی خۆپێشانده‌ر و خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی سه‌یری نه‌كه‌ین.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەكەیە:
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان ، خه‌ڵكی تیكۆشه‌ری سلێمانی ….
پاش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌پێناوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و ، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانی ئه‌م جاره‌دا، ئاگادارین كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی، كۆبوونه‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی خه‌ڵكانێك به‌ناوی خۆپێشانده‌ره‌وه بنێرنه به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، یان لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردوستان، ئێمه هه‌موو لایه‌ك له‌م پیلانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له عه‌قڵمه‌ندانی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین، ڕێگه له بشێوی ئه‌م ده‌سته و تاقمه بگر‌ن ، كه به‌ئارامی كوردوستان و پێشوه‌چوونی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خۆشحاڵ نین، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه ڕێگه نه‌ده‌ن ئاژاوه له‌به‌رده‌م باره‌گاكانمان بگێڕن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
شایانی باسه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ، دوای دیدار‌و گوێگرتن له مامۆستایانی ناڕازی له سلیمانی ، هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی خسته گه‌ڕ و توانی ڕه‌زامه‌ندی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ و ڕازیان بكات كه دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی ئه‌نجام بده‌ن، دیاره ئه‌م دیداره‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام درا، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندانی ئه‌مجاره، له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان ده‌رده‌چێ، ده‌بێته پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كی تیێدا نییه، ئێمه‌ش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه به‌چاوی خۆپێشانده‌ر و خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی سه‌یری نه‌كه‌ین.