هەوڵی تیرۆر کردنی خوشکەزایەکی دوکتور قاسملو دار ( بە وێنە )

 

لە راگەیاندراوێکدا کە وینەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ، “سادق زەرزا ” ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی و خوشکەزای دوکتور قاسملو لە لایەن جاش کوردێکی خەڵکی شنۆی رۆژهەلاتی کوردستان لە هۆڵەندا  بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر وبەسەختی بریندار بووە .

 

ئەم رووداوە دوێنێ رووی داوەو لە ئێستادا  “سادق زەرزا ” لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکی دایەو، هیوا بە مانەوەی لە ژیاندا زۆر کەمە .

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چۆنیەتی رووداوەکە دەدات کەكەسێك بە ناوی “ڕ. پ” خەڵكی شنۆ، كە گوایە بۆ خوێندن و دەورەی پسپۆڕی پزیشكی لە هۆڵەندا بووە پێوەندی بە هاوڕێ “سادق زەرزا” دەكات و داوای چاوپێكەوتن و ڕێنوێنی لێ دەكات. “سادق زەرزا” كە دەڕواتە شوێنی چاوپێكەوتنەكە و بە دەستە گوڵێكەوە دەچێتە لای، كەسی ئاماژەپێكراو بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەری و چەند چەقۆ لە سینگ و لەشی كاك “سادق” دەدات

 

لە ئیستادا هێرشبەرە تیرۆریستەکە لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنیەتی رووداوەکە لە گەڕ دایە

Back to top button