وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی قوتابیانی 12 ی ئامادەیی دەکات
بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاراستەی قوتابیانی 12 ی ئامادەیی دەکات و ئاماژە بەوە دەدات ، پێویستە هەموو خوێندنگاكان كۆدی ئەزموونی بەو قوتابیانە بدەن، كە مافی بەشداری تاقیكردنەوەیان هەیە.
هاوکات جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە “پێدانی كۆدی ئەزموونی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ٢٠٢٠/٦/٢٣ كاتژمێر ١٢ی شەو داتابەیسی ئەزموونەكان دادەخرێت”.
لە کۆتاییشدا هاتووە ، ئەو قوتابیانەی بەشێوەی دەرەكی بوونەتە قوتابی ئەزموونەكان یەك دوو بابەتی ئەوا پێویستە نمرەی پۆلی 12ی ساڵی پاری ئەو خوێندكارە لەداتابەیس تۆمار بكرێت.