وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان 266 كەسی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند
لە راگەیاندراوێكدا كە بەراگەیاندراوی ژمارەی 116 دەری كردووە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان 266 كەسی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، هەورەها راشی گەیاند كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، 9 كەس بە ڤایرۆسەكە مردوونە”.
دەقی راگەیاندراوەكە……
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١١٦)
1. کەرەنتین: (٤٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٠١٣ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٢٧٤ هەولێر)، (٧٣٩ دهۆك).
2. پشکنین: (١٦٥١ پشکنینی نوێ)
(٣٧٧ هەولێر)، (٧٠٧ سلێمانی)، (٤٢٠ دهۆك)، (٢٣ هەڵەبجە)، (١٠٢ گەرمیان)، (٢٢ ڕاپەڕین).
3. تووشبوو: (٢٦٦ تووشبووی نوێ)
(١٩ هەولێر)
(١٩٦ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان، ٤ ڕاپەڕین)
(٢ دهۆك)
(٧ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (٣٩ چاکبوون)
(٢٣ هەولێر)
(٤ گەرمیان)
(١٢ دهۆك)
5. مردن: (٩ مردن)
(١ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕێن، ١ گەرمیان)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٥٤٠٠ هاوڵاتی (١٤٣٨٧ دەرچوو)
پشکنین ١١٥٥٧١ (٥٤٨٦٤ هەولێر،٣٤٧٠٦ سلێمانی، ٢٥١٨٣ دهۆك، ٨١٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٣٥٣٩ (٨٥٣ هەولێر، ٢٤٦٠ سلێمانی، ١٤٥ دهۆك، ٨١ هەلەبجە)
چاکبوون ١٣٥٨ (٤٧٤ هەولێر، ٧٣٦ سلێمانی، ١١٥ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٢٠٨٣ (٣٦٥ هەولێر، ١٦٤٢ سلێمانی، ٣٠ دهۆك، ٤٦ هەلەبجە)
مردن ٩٨ (١٤ هەولێر، ٨٢ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٠