بەفەرمانی بەشار ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکارهاتووە.

خواكوڕك
 
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ یەکەم جار ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەفەرمانی بەشار ئەسەد چەندین جار سوپای سوریا چەکی کیمیاوی دژی هاوڵاتیانی سوریا بەکارهێناوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین جار رژێمی سوریا نکوڵی لەبەکارهێنانی گازی کیمیاوی کردووە،بەڵام بەپێی بەڵگەو بەدواداچوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە سوریا ئەوە پشت ڕاست کراوەتەوە کە سوپای سوریا بەفەرمانی بەشار ئەسەد چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
 
ئاژانسەكە باس لەوەش دەكات كە بەكار هێنانی گازی كیمیاوی لەلایان سوپای سوریا بەفەرمانی بەشار ئەسەد بووە.
Back to top button