وه‌زیری ته‌ندروستی په‌یامێكی مه‌ترسیداری بڵاو كرده‌وه‌

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند.

د. سامان بەرزجی، وەزیری تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەداخەوە ئەمڕۆش تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە.

هەورەها وەزیری تەندروستی تکا لە هاووڵاتییان دەکات کە زیاتر توندوتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

Back to top button